شارپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەمیانی پێشوازی لە لی جونیل باڵێۆزی کۆریای باشور لە عێراق ڕایگەیاند، گەلی کوردستان ڕوانگەیەکی زۆر ئیجابیان بەرانبەر وڵاتی کۆریای باشور و گەلەکەی هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک، لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بارزانی، ڕایگەیاند، هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت.
هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها مەترسی هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون..