شارپرێس:
جۆ كێنت به‌ڕێوه‌به‌رى ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى ڕۆژئاواى كوردستانى كرد‌و له‌ئێكسه‌كه‌ى خۆى وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ڕۆهلات عه‌فرین بڵاوكرده‌وه، دواتر په‌یامێكیشى بڵاوكرده‌وه‌و وتى، "خاكى ڕۆژئاواى به‌خاكى خۆم ده‌زانم، چونكه خوێنى هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ پاراستن‌و له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ڕژاو شه‌هید بوو".
ساڵى 2019 شه‌ڕڤانانى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش له‌مه‌نبه‌ج، شه‌ڕێكى زۆر دژوار ڕویدا‌و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان شه‌هیدبون، یه‌كێك له‌وانه، (شانۆن كێنت) بوو كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مریكى بوو، ئه‌و هاوسه‌رى (جۆ كێنت)ه كه ئێیتا به‌رپرسى ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى ئه‌مریكایه.
جۆ كێنت بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ردانێك چوه ڕۆژئاواى كوردستان، ڕایگه‌یاند، "شانازیى به‌هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه ده‌كه‌م، به‌رده‌وامیش هاوكارو پشتیوانتان ده‌بم، خۆشم به‌به‌شێك له‌ئێوه ده‌زانم".
كێنت به‌مه‌زڵوم عه‌بدى وتوه، "من به‌شێكى ژیان‌و جه‌سته‌م له‌ناو ئێوه له‌ده‌ستداوه، كه‌واته منیش به‌شێم له‌هه‌سه‌ده‌و به‌شێكم له‌و شه‌ڕڤانانه‌ى كه شانۆن-ى هاوسه‌رم له‌گه‌ڵیان جه‌نگا دژى تیرۆر، ڕۆژئاوا خاكى منیشه چونكه شانۆن خوێنى له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌و بۆ پاراستنى ئه‌م خاكه ڕژا".
لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، دۆناڵد تره‌مپ باسی لەشانۆنی هاوسەری کێنت کرد کە لەساڵی 2019 لەمەنبەجى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ده‌ستى داعش شه‌هیدبوو.
ڕۆژى 5ى 2ى 2025 جۆن کێنت ئەفسەری هێزە تایبەتەکان، وەک بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا (ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى ئه‌مریكا) دەستنیشانکرا.
شانۆن كه هاوسەری كێنت بوو لەکاتی شەڕێكى دژوار دژى داعش لەئازادکردنی مەنبەج شەهید بوو كه ئه‌وكات وه‌ك شه‌ڕڤانێك له‌ڕیزى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه) خه‌باتى ده‌كرد.
ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەئەمریکادا گرنگییەکی زۆری هەیە، کە لەوەڵامی پەرەسەندنی مەترسییەکانی تیرۆریزمی جیهانیدا، لەسەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بوش دوای هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌رى 2001 دامەزراوە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی‌و هەماهەنگی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.