شارپرێس:
ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د به‌پله‌ى عه‌مید له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێستاى سوریاوه ده‌ستگیركرا، باس له‌وه‌ده‌كرێت، ئه‌و عه‌میده تۆمه‌تباره به‌ئه‌نجامدانى تاوانى شه‌ڕ له‌چه‌ندین پارێزگا.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەپارێزگای حەما، بەهاوکاری لەگەڵ یەکەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی وردیان ئەنجامداوەو بوەتە هۆی دەستگیرکردنی عەمید هەمزە محەممەد یاسین".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره بەگوێرەی فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەرچوبوو، داواکراوبوو بەتۆمەتی "ئەنجامدانی تاوانی جەنگو پێشێلکاریی گەورە بەرامبەر هاوڵاتییانی سڤیل".
عەمید ملھەم شەنتوت بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەما ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستوە عه‌مید یاسین تێوەگلاوە لەئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانی شار‌و شارۆچکەکانو هاوڵاتییانی مەدەنی لەخۆپیشاندانەکانی دژی ئەسەد کردوه‌تە ئامانج.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، هەروەها تۆمەتبارە بەبەشداریکردن لەو ھێرشە ئاسمانیانەی کراونەتەسەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب‌و دەوروبەری حەما کە بونەتە هۆی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی بێ‌تاوان.
شەنتوت جەختیکردەوە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانو ئامادەکردنی بۆ دادگایی‌کردن.
دوپاتیشیکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامدەبن لە"بەدواداچونی ئەوکەسانەی لەڕژێمی پێشودا دەستیان لەئەنجامدانی تاوانی شەڕدا هەبوە دژی گەلی سوریا، یان ئەوانەی هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی کۆمەڵگه‌و ئاسایشی دەوڵەت دەدەن".
