ئەمریکا بەهێزترین فڕۆکەی جەنگی بەرهەم دەهێنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 757 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزی ئاسمانی ئەمریکا پەرەپێدانی  نەوەی شەشەمی  فڕۆکەی جەنگی  F-47 ڕاگەیاند بە ناوی "خانمی ئاسمان" و گەورەترین فڕۆکەی جەنگییە لە مێژووی فڕۆکەوانی سەربازیدا. 

ئەم ڕاگەیاندنە دوای پێدانی گرێبەستێکی گەشەپێدانی بەرفراوان بە کۆمپانیای بۆینگە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، بازدانێکی بەرچاوە لە فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی شەشەم؛ فڕۆکەی ئێف 47 وەڵامی ئەمریکایە بۆ پەرەسەندنی تەحەددای ئاسمانی کە لەلایەن ڕکابەرەکانی وەک چین و ڕوسیاوە دروست بووە.

سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ دەیڤید ئەلڤین، ڕایگەیاند کە ئەم فڕۆکە جەنگییە تەنها فڕۆکەیەکی جەنگی ئاسایی نییە، بەڵکو "هێمای باڵادەستی ئاسمانییە کە بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

جەختیشی لەسەر باڵادەستییەکەی لە خێرایی و مانۆڕو زیرەکی دەستکرددا کردەوە. 

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە کێبڕکێی ئاسمانی لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵدەدات خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان بپارێزێت.

فڕۆکەی جەنگی ئێف-47 لە چوارچێوەی پرۆگرامی نەوەی داهاتووی باڵادەستی ئاسمانی دیزاین کراوە و بە یەکەمین فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەم دادەنرێت، کە تواناکانی ئێف-22 و ئێف-35ی تێپەڕاندووە. دیارترین تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی بریتین لە:

خێرایی و مەودا: دەگاتە زیاتر لە دوو هێندەی خێرایی دەنگ خاوەنی توانای مانۆڕکردنی ناوازەیە لە شەڕی ئاسمانیداو ئەمەش وای لێدەکات ناوچە ستراتیژییە فراوانەکان بگرێتەوە بەبێ ئەوەی پێویستی بە سووتەمەنی زۆر بێت، بە پێچەوانەی ڕکابەرەکانی کە بەدەست سنووردارکردنی مەودا دەناڵێنن.

چەک و زیرەکی دەستکرد: فڕۆکەی F-47 هەڵگری جبەخانەیەکی هەمەچەشنە کە بریتییە لە مووشەکی ئاسمانی بۆ ئاسمانی دوور مەودا، بۆمبی زیرەک و تۆپێک بۆ شەڕی نزیک، تایبەتمەندییەک کە لە هەندێک لە ڕکابەرەکانیدا کەمی هەیە.
ئ.ح