شارپرێس:
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پلەکانی گەرما لەبەشێکی زۆری وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزبوەتەوە و هۆشداری توند بە هاوڵاتییان دەدرێت کە لەکاتژمێرەکانی نێوان 11ی پێشنیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە بۆ کاری پێویست نەبێت دەرنەچە دەرەوە.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردەوە، لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 46 پلەی سیلیزی، ئەمەش حاڵەتێکی نائاساییە و لەزۆربەی ئەو وڵاتانە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەو ناوچانە جێگیرکراون کە دارستانیان تێدایە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاوی سوتانی دارستانەکان.
هەر لەوبارەیەوە، ڕوژنی یەکشەممەی ڕابردوو لەشاری لشبۆنە لە پرتوگال پلەکانی گەرما بەرزبونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکراوە و پلەی گەرما گەیشتوەتە 46.6 پلەی سیلیزی.
هاوکات، لەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی 100 ساڵی ڕابردوو بوە و پلەکانی گەرما لەو شارە گەیشتوەتە 37.9 پلەی سیلیزی.