نەتەوەیەكگرتوەكان: جەنگ زیانی بە ئێران گەیاندوە و پێویستە هاوکارییەکانی بۆ دوو هێندە زیادبكرێت

جیهان

01/07/2025‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
رێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەئێران ڕایگەیاند، لەدوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل تاران پێویستی بەوەیە بودجەی هاوكارییەكانی بۆ دوو هێندە زیادبكرێت.


ستیفان پریسنەر رێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەئێران رایگەیاند،" بودجەکەیان ساڵی رابردوو 75 ملیۆن دۆلاربووە، ئەو قەیرانەی ئێستا هۆکارێکە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بودجەکە زیادبکات".

رێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەئێران وتیشی، "لەبودجەی ساڵی رابردوومان نزیكەی 50 ملیۆنی بۆ قەیرانی ئاوارەکان بوو، کەهەمیشە داوای زیادکردنیمان دەکرد لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆئەوەی بتوانین پاڵپشتی بکەین، 25 ملیۆن دۆلاریشی بۆ پڕۆگرامی گەشەپێدان بوو".

 ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەین، زیادبونێکی بەرچاو هەیە، هەرچەندە هێشتا زووە بۆئەوەی بڵێین چەندمان دەوێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێشبینی ئەوە دەکەین دوو هێندەمان پێویستبێت، هیوادارین بزانن پرسی مرۆیی و گەشەپێدان پەیوەندیی بەپرسەکانی دیکەوە نییە، ئەو قەیرانەی ئێستا هۆکارێکە بۆئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بودجەکە زیادبکات".

ئەمە دوای ئەوەدێت، لەنێوان ئێران و ئیسرائیل جەنگێكی دوانزە رۆژە رویدا و  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرێبەستی ئاشتی ڕاگەیاند.