پارتى واده‌ى ده‌ستبه‌كاربونى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراده‌كات

کوردستان

16/08/2025‌ 14465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان واده‌ى ده‌ستبه‌كاربونى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو لیژنانەی پارتی‌و یەكێتیی كە بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەت پێكهێنراون، لەسەر سەرجەم بنەماكان ڕێككەوتون‌و ئومێد هەیە لەداهاتویەكی نزیكدا حكومەت پێكبهێنرێت".


مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی بۆ میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى ئاشكرایكرد، "پارتی‌و یەكێتیی لیژنەی تایبەتیان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت هەیە، دوو تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".

وتیشى:"ته‌وه‌رى یه‌كه‌میان بریتییە لەچۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی تازەو ئەو بنەمایانەی كە لەسەری پێكدەهێنرێت، لیژنەكان لەسەر سەرجەم بنەماكان ڕێككەوتون، دوه‌میش پۆستەكانە كه‌ ده‌بێت بەشێوازێك بێت هەمولایەكمان تێیدا بەشداربین".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "مانگی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دەستبەكاردەبێت‌و ئەو كێشانەشی كە هەن چارەسەردەبن، هاوكات ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەیشی كە پێویستن بۆ چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت هەنگاوی باش دەچنە پێش".

وته‌بێژى پارتى باسى له‌وه‌شكرد، "به‌گوێره‌ى ئەو ناوەڕۆكەی كە لەڕاگەیه‌نراوی هاوبەشی دوو ڕۆژی ڕابردوی پارتی‌و یەكێتییدا هەیە، ئومێد هەیە لەداهاتویەكی نزیكدا كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت".