به‌دۆشكه‌ ته‌قه‌ له‌كۆڵبه‌رێك كراو گیانى له‌ده‌ستدا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆڵبەرێکی کورد لەسنوری بانە له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بەچەکی دۆشکە له‌لایه‌ن چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ تەقەی لێكراو دەستبەجێ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، دوێنێ یەکشەممە ڕەحمان ڕەسوڵزادە کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەچەکی نیوەقورس (دۆشكه‌) لەسنوری «هەنگەژاڵ»ی بانە کوژرا.

بەگوێره‌ى زانیارییەکان، ڕەحمان ڕەسوڵزادە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەچەکی نیوەقورسی (دۆشکە) کراوەتە ئامانج‌و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لەشاری بانە گواستراوەتەوە.

دوای تەواوبونی جەنگی نێوان ئیسرائیل‌و ئێران، دەیان کەس لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل‌و تێکدانی ئاسایشیی وڵاتەکە دەستگیرکراون‌و خراونەتە زیندانەوە، بەجۆرێک چارەنوسی بەشێکیان نادیارە، هەروەها تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆسەر کۆڵبەران زیادیکردوەو ڕۆژانە بەتەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.