شارپرێس:
بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست زانیاریی نوێ له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێى حكومه‌تى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكرێت".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ناكرێت".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئەمڕۆ بڕیار لەڕادەستکردنی نەوت‌و 120 ملیار دیناری داهاتی مانگی شەش نەدەن، سبەینێ چاوەڕێی بڕیاری موچە مەبن، دواتر پێتانوانەبێت خەڵک‌و شەقام ئاوا لەبێ موچەیی بێدەنگ دەبن".
بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "پرسی موچەی هەرێم نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەمە جگە لەسزادانی موچەخۆر هیچی دیکە نییە؛ نەوت بەتانکەر دەفرۆشن‌و داهات سفرەو ناشیدەن بەعێراق!، ڕێککەوتن دەکەن‌و پەیوەست نابن پێی!".
پێچه‌وانه‌ى زانیارییه‌كانى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سبەینێ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، چاوەڕواندەکرێت تەیف سامی ئەو ڕاپۆرتە بخاتە بەردەم سودانی کە لەلایەن لیژنەکانی هەولێرو بەغدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەردولا بخرێتەڕوو، تاوەکو بڕیارێکی لەبارەیەوە بدات، هەموو چاوەکانیش لەسەرئەوەن، لەکۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچە بدرێت.