شارپرێس:
چالاكوانێكى بوارى په‌ناخوازان ئاشكرایده‌كات، به‌له‌مێكى دیكه‌ى په‌ناخوازان به 26 سه‌رنشینه‌وه له‌ده‌ریاى ئیجه نوقومبوو.
ڕه‌نج پشده‌رى له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، "دوبارە بەلەمێکی په‌ناخوازان لەدەریای ئیجا نوقمبوو کە تائێستا چوار تەرم دۆزراونەتەوەو دوو کەسیش ڕزگارکراون".
ده‌شڵێت:" په‌ناخوازه‌كان وتویانە کە ژمارەمان 26 کەسەهۆکاری نوقمبونی بەلەمەکەمان شۆفێرەکە بوه، ڕایکردوەو ئێمەش نەمانتوانیی بەرگە بگرین، به‌و هۆیه‌شه‌وه نوقومبوه‌و چوار په‌ناخواز گیانیان لەدەستداوه".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18 ئاب لەشاری ئیزمیر لەتورکیا بەهۆی نوقومبونی بەلەمێکەوە تەرمی چوار په‌ناخواز دۆزرایەوە.
ژمارەی په‌ناخوازه‌كان حه‌وت کەس بوەو شۆفێری بەلەمەکە لەدەریادا بەجێیهێشتون‌و بەردەوامبوە لەڕێگەی خۆی بۆ دورگەی میتیلین.
ئه‌وه‌شى وتوه، "دوو په‌ناخواز ڕزگارکراون‌و تەرمی چوار په‌ناخوازیش دۆزراوەتەوە تائێستا تیمەکانی ڕزگارکردن لەئیزمیر بەردەوامن لەگەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوەکاندا، تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان نادیارە".