شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى شه‌هیدبونى ئارى موختار- ئه‌و گه‌نجه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى ڕ‌وى له‌هه‌ڵه‌بجه كردبوو ده‌ڵێت:"ئارى شەهیدی ڕێگه‌ی پاراستنی ژینگە جوانەکەی هەڵەبجەو کوردستانه‌و لەنزیکترینکاتدا لەناو هەڵەبجە، شوێنێکی گونجاوی بەناوەوە دەکەین".
قوباد تاڵه‌بانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"زۆر بەداخەوە لەهەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان‌و شاخەکانی ناوچەی کۆکۆیی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی‌و گەنجان‌و خەڵکی خۆبەخش‌و ژینگەپارێزی سنورەکە، کاک ئاری موختاری ژینگەپارێزی خۆبەخش گیانی لەدەستداو بوە شەهیدی ڕێگه‌ی پاراستنی ژینگە جوانەکەی هەڵەبجەو کوردستان".
نوسیویه‌تى، "شەهیدبونی کاکە ئاری‌و هەوڵ‌و تێکۆشانی ژینگەپارێزان بۆ پاراستنی دارستان‌و شاخ‌و داخەکانی کوردستان، هەڵگری پەیامێکی قووڵی ئینسانی‌و نیشتماندۆستییەو پێماندەڵێت خۆشویستن‌و پاراستنی ژینگە سنوری نییە".
قوباد تاڵه‌بانى دواى ڕاگه‌یاندنى سه‌ره‌خۆشى بۆ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و گه‌نجه شه‌هیده‌ى هه‌ڵه‌بجه، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "وه‌ك ڕێزگرتنێک لەم شەهیدە ژینگەپارێزەمان‌و بۆ ئەوەی ناوەکەیی‌و پەیامی گیانبەختکردنەکەی بۆ هەمیشە لەناو گەلەکەمان بەزیندویی‌و بەبەرزیی بمێنێتەوە، لەنزیکترینکاتدا لەناو هەڵەبجەدا شوێنێکی گونجاوی بەناوەوە دەکەین".
