شارپرێس:
ئەمڕۆ دوشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کە پێکهێنەری سەرەکیی حکومەتی عێراقه، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات، سەرکردەیه‌كى ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیش ده‌ڵێت:"پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران باسێكى گرنگى كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت".
ئەحمەد عیساوی سەرکردە لەڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشكرایكردوه، پرسی موچەی فەرمانبەران‌و هەناردەی نەوتی هەرێم، بونە گرفتی هەمیشەیی لەم وڵاتە، ده‌شبێت چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه".
به‌وته‌ى عیساوی، "لەکۆبونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، یەکێکیان موچەی موچەخۆرانی هەرێم ده‌بێت، بەڵام ئێمە بەردەوام داوامان لەحکومەت کردوە موچەکان بنێرێت".
سەرکردەكه‌ى ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی جه‌ختده‌كاته‌وه، "فەرمانبەرانی هەرێم، بەشێکی سەرەکین لەکۆمەڵگەی عێراقی‌و ئەوان هیچ تاوانێکیان نییە تاوەکو موچەیان پێنەدرێت، ئەگەر گرفتێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵی‌و هەرێمی کوردستاندا هەبێت، پێویستە چارەسەری بکەن‌و موچەکان بنێرن".