شارپرێس:
لەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتو پێشنیازی هەرێم سەبارەت بەمیکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی حەوتو هەشتو مانگەکانی دیکە لهگهڵ دهبات.
بهگوێرهى زانیارییهكان، دوێنێ یەکشەممە لەوەزارەتی دارایی کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەشو میکانیزمی ڕادەستکردنی داهات بۆ مانگەکانی دواتر قسهى لهبارهوه كراوه.
لهوبارهیهوه سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد، "لەو کۆبونەوەیهى دوێنێدا بڕیاردراوە، دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە سێشەممە دەکرێت، شاندێکی وەزارەت بچێتە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی هەرێم دەربارەی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بکەن، بەگوێرەی بارودۆخەکە بڕیار بدرێت".
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئهوه بڵاوكرایهوه، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا دوو شاندی وەزارەتی دارایی دەچن بۆ بەغدا، بەڵام لەکۆبونەوەی دوێنێ یەکشەممەدا بڕیاردراوە چونی شاندەکە بخەنە دوای کۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادەکردوە، ئەگەرێک هەیە لەم هەفتەیەدا ڕادەستی بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دواتر ئەو بڕە زۆر دەبێت، شاندەکە دەیەوێ گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی بڕەکە بکات.
