د. بان كوژراوه‌ یان خۆى كوشتوه‌؟ دادگا هه‌موشتى ئاشكراكرد

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كه‌یسى د.بان-ى یه‌كلاكلاده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دکتۆرە بان زیاد نەکوژراوە، بەڵکو خۆی کوشتوە".


ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەسرە، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی کوژرانی دکتۆرە بان زیاد تارقی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناردوەو ڕایگەیاندوە، کوژرانی دکتۆرە بان، ڕوداوێکی خۆکوژیی بوە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەکاتێکدایە، ڕوداوی کوژرانی دکتۆرە بان زیاد، بوەتە بابەتی میدیاو سۆشیال میدیای عێراقی‌و توڕەیی‌و ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتوەتەوە، بەشێوەیەک بەشێک لەهاوڵاتیانی عێراق، گومان لەڕاستی ڕوداوەکە دەکەن‌و پێیانوایە، دکتۆرە بان کوژراوە، نەوەک خۆی کوشتبێت.