شارپرێس:
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: تاران درێژە بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی دەدات و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو لایەن خولێکی دیکەی دانوستانەکان ئەنجام بدەن.
پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە مانگی حوزەیرانەوە کە شەڕێکی ١٢ ڕۆژە لەلایەن ئیسرائیل و ئێران ڕوویدا نەیانتوانیوە بچنە ناو شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە.
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، پشکنینەکان هەر لە پێشینەی کارەکانیدا دەمێننەوە.
بەقایی دەڵێت، هەفتەی ڕابردوو وتووێژمان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەنجامدا، ئەم دانوستانانە بەردەوام دەبن، پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولێکی دیکەی گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئاژانسەکەدا هەبێت.
ئ.ه