یەکەم کاروانی هێزی ئەمریکا بنکەی عەین ئەسەدی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەجێهێشت

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد، یەکەم کاروانی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوە بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا جوڵەی کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی کشانەوەی وردە وردە لە گەورەترین بنکە لە عێراق دێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕو، "کاروانەکە چەندین بارهەڵگربوون  ئۆتۆمبێلی سەربازییان بارکردووە و بەرەو سوریا  چون بۆ ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کشانەوەکە لەکاتێکدایە، بەبێ ئەوەی بزانرێت ئایا کشانەوەکە گشتگیر دەبێت یان هێزێکی ڕەمزی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەمێنێتەوە".

سەرچاوەکە دەشڵێت، "ڕۆیشتنی کاروانەکە لەگەڵ چاودێری ئاسمانی بووە".
ئ.ه