شارپرێس:
لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا، دوو فەرماندەی هێزەکانی سەر بەتورکیا لەحەلەب لەلایەن کەسانی نەناسراوه‌وه کوژران.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، چەکدارانی نەناسراو ئه‌مڕۆ یەکشەممە لەشاری عەزاز لەلادێکانی باکوری حەلەب، عەلادین ئەیوب فەرماندەی پێشوی سوپای نیشتمانی سوریایان به‌ئامانجگرتوه کە بەنازناوی فاروق ئەبوبەکر زیاتر ناسراوه.
پەیامنێری تەلەفزیۆنی سوریا ده‌ڵێت:"ئەبوبەکر لەنزیک زانکۆی حەلەب لەناوچە ئازادکراوەکان لەعەزاز لەلایەن دوو کەسی دەمامکدارەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوه، ته‌قه‌ى لێكراوه‌و كوژراوه".
فاروق ئەبوبەکر کێیە؟
عه‌لادین ئەیوب کە بەنازناوی فاروق ئەبوبەکر ناسراوە، وەک سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەی ئەحرار شام لەشاری حەلەب دەرکەوت.
دوابەدوای ڕێککەوتنەکان کە بوە هۆی کشانەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەحەلەب لەکۆتایی ساڵی 2016، ئەبوبەکر ڕویکردوه‌ته ئیدلب‌و پاشان لادێکانی باکوری حەلەب.
لەگەڵ پێكهێنانى گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناوچه داگیركراوه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، ئەبوبەکر پەیوەندیكردوه بەفیرقەی موعتەسیمی سوپای نیشتیمانی سوریاوەو فه‌رمانده‌یى ئه‌و گروپه‌ى وه‌رگرت.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، تائێستا ئه‌و كه‌سه‌ى دیكه كه ته‌قه‌ى لێكراوه‌و كوژراوه ناوه‌كه‌ى نه‌زانراوه، به‌ڵام خه‌ڵكى زانیاریی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه یه‌كێكه له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.