شارپرێس:
ڕۆژنامەی زە ناشناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئەمنییەكانی سوریا ئاشكرایكردوە، سوپای سوریا پلانی هەیە تا مانگی تشرینی یەکەم، په‌لامارێكى گه‌وره ئه‌نجامبدات بۆسه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ئامانجى كۆنترۆڵى هه‌ردوو شارى ڕه‌ققه‌و دێره‌زور.
ڕۆژنامەكە وردەكاری پلانەكەی ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماده‌نه‌بن ئه‌و دوو پارێزگایه ڕاده‌ستى سوپاى سوریا بكه‌ن، ئه‌وا هێرشێكى گه‌وره ده‌كرێته‌سه‌ریان".
وه‌كو ڕۆژنامه‌كه باسیكردوه، به‌فه‌رمانى ئه‌حمه‌د شه‌رع، سوپاى سوریا‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا، هێزێکی هێرشبەری 50 هه‌زار كه‌سییان ئاماده‌كردوه له‌نزیك شارى ته‌دمور، له‌ئه‌گه‌رى ملنه‌دانى هه‌سه‌ده، ئه‌وا ته‌واوى ئه‌و هێزه پێشڕه‌وى ده‌كات به‌ره‌و پارێزگاكانى ڕەققەو دێرەزور بەپشتیوانی دانیشتوانی هۆزەکانیان کە زۆرینەیان عەرەبن".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "هێرشەکە بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئه‌نجامنادرێت، دواتر به‌بێ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ى كه ئیسرائیل ده‌ستوه‌ردان ناكات ئه‌و هێرشه ئه‌نجامنادرێت، چونكه له‌ئه‌گه‌رى پێشڕه‌وى به‌ئاراسته‌ى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌سه‌ده، ئه‌گه‌رى ده‌ستوه‌ردانى ئیسرائیل هه‌یه هاوشێوه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى شه‌رع كردیه سه‌ر سوه‌یداو ئیسرائیل دیمه‌شق‌و وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریاى به‌چڕیى بۆردومانكرد".
سەرچاوەكه ئاماژەی بەوەشداوه، توركیا زۆر به‌مه‌به‌ستیه‌تى ڕه‌ققه‌و دێره‌زور له‌ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌دا نه‌مێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ى، دوو پارێزگاى گه‌وره‌ى سوریان‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر هاوكارییه‌ك سوریا داواى بكات، ئه‌نكه‌ره پێشكه‌شى ده‌كات.
سەرچاوەکە مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌سه‌ده ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "هەزاران چەکدار لەهۆزە عەرەبەکان کە ئێستا بەشێکن لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ئەگەری هەیە لەكاتى دەستپێکردنی په‌لامارى هێزه‌كه‌ى شه‌رع، له‌دژی هه‌سه‌ده بوه‌ستنه‌وه".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، نزیکەی 30٪ی کۆی 70 هەزار چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕەچەڵەک عەرەب بن.
پێشتر ماڵپەڕی "Middle East Eye" بڵاویکردوه‌تەوە کە تورکیا‌و ئەمریکا لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات مۆڵەتیان بەمەزڵوم عەبدی داوە بۆ خێراکردنی پرۆسەی چونە ناو سوپاى سوریا‌و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وادەیە لەچەند ڕۆژی داهاتودا بەسەردەچێت.
ش.ح
