ئۆتۆمبێلێکی چینی ژمارەیەکی پێوانەیی لەکتێبی گینس تۆماردەکات

هەمەڕەنگ

12/11/2025‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئۆتۆمبێلی جۆری Hongqi HS6 کە لەلایەن کۆمپانیای FAWی چینییەوە دروستدەکرێت، توانیویەتی ناوی خۆی لەکتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیییەکان تۆماربکات، ئەویش بەشکاندنی پێوانەیەکی نوێ لەپۆلی ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان.


ئۆتۆمبێلەکە توانیویەتی لەیەک گەشتدا، بەبێئەوەی پێویستی بەسوتەمەنی زیاتر یان بارگاویکردنەوەی پاترییەکانی بێت، 2327 کیلۆمەتر ببڕێت!

گەشتەکە لەشاری شانگریلا دەستیپێکردو بەچەندین شاری چیندا تێپەڕی تا گەیشتە شاری گوانگژو، ئەمەش بەسەرکەوتوییەکی تەواو ئەنجامدرا.

ئەم تۆمارکردنە فەرمییە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای FAW و سەلماندنی توانایەتی لەبواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبریدو پێشکەوتوو.

ئەم دەستکەوتە لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای FAW خۆی ئامادەدەکات بۆ خستنە بازاڕی ئەم ئۆتۆمبێلە لەناوەڕاستی مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ لەبازاڕەکانی چین.

بەگوێرەی شارەزایان Hongqi HS6 جگە لەدیزاینە تایبەتەکەی، خاوەنی بزوێنەرێکی بەنزینی تۆروبۆیە بەقەبارەی 1.5 لیتر لەگەڵ بزوێنەری کارەبایی کە بەکۆی گشتیی توانای 495 ئەسپ بەرهەمدەهێنێت.

هەروەک، ئۆتۆمبێلەکە بەسیستەمی ماڵتیمیدیای پێشکەوتوو و شاشەیەکی لەمسی بەقەبارەی 12.3 ئینج‌و سوکانێکی لەمس بۆ کۆنترۆڵکردنی تایبەتمەندییەکان، تەیارکراوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی