كاندیدێكی یەكێتی وردەكاری "كڕین و فرۆشتن" بەدەنگەكانیيەوە ئاشكرادەكات

کوردستان

14/11/2025‌ 4257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاندیدێكی یەكێتی لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت،" بەپێی خەبات و کارکردن و ماندوبونم چاوەڕێی دەنگی زیاتر بوم، کەسایەتیم زۆر لەوە زیاتر بوەو دیارە دەنگدەرانی من دەنگ کڕینی تێدانییە، دەنگەکانمان براوەو کڕاوە بەداخەوە".


مهاباد شێخ حەمه ئەمین كاندیدی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، وەک بنەماڵەی مهاباد شێخ حەمە ئەمین، بەتایبەتی خانەوادەو منداڵەکانم و تەواوی کەسوکار و خزمان و دۆستان ، سوپاسی یەکە بەیەکی ژمارەیەک لەهاورێیان و تێکۆشەران و پێشمەرگەو هەڤاڵانی ڕێکخستن و کەسوکاری شەهیدان و کەسایەتییە کۆمەڵاتیەکان دەکەین کە متمانەی خۆتان بەخشی بەژمارە ١٦ لەلیستی ٢٢٢ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".

دەشڵێت، سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاڕاستەی ئەو تێکۆشەرانە دەکەین کە زیاتر دەنگی ناڕەزای بون کە پێشتر لەدەرەوەی بازنەی دەنگدانی یەکێتی بون، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوەو دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەمن و یەکێتی بەخشی. ئەمە نیشانەی وەفایە بۆ گەڕانەوەی متمانەیەکی گەورەیە کە مایەی شانازیمانە و هێزێکی گەورەتریان پێ بەخشین".

كاندیدەكەی یەكێتی ئەوەش ئاشكرادەكات، كەهەرچەندە دەنگەکانی من لەوە زیاتر بون و دەنگی من نییە، چاوەڕێی زیاتر بوم بەپێی خەبات و کارکردن و ماندوبونم ، کەسایەتیم زۆر لەوە زیاتر بوە و دیارە دەنگدەرانی من دەنگ کڕینی تێدانییە، دەنگەکانمان براوەو کڕاوە بەداخەوە ، وەهیچ ئیعازێک نەبوە بۆ دەنگدان بەمن کە ئیجباربن بەدەنگدان بە من جگە لەکارکردنی خۆمان دەنگێکی شکۆمەندانەیەو شانازی بەدەنگی پاکی خۆمەوە دەکەم کە پێم بەخشراوە لەلایەن دڵسۆزانمانەوە".