شارپرێس:
هاتوچۆی هەرێم چەند ڕێنماییەکی تایبەت بەوەرزی باران بارین بڵاوکردەوە بۆ شۆفێران و دەڵێت، پێویستە شۆفێران بەتەواوی پابەند بن بەهێماکانی هاتوچۆوە.
هاتوچۆی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، پێویستە شۆفێران بەتەواوی پابەند بن بەهێماکانی هاتوچۆوە، بەتایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگاکان و پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بەماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان.
دەڵێت، پێویستە مافی پیادەکان بدرێت و هاوکارییان بکەن لەپەڕینەوەیان لەشەقامەکان، و پێش دەستکردن بەڕۆیشتن دڵنیابنەوە لەفڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت و تایەکان.
هاوکات شۆفێران لەوەش ئاگاداردەكاتەوە، كە پێویستە هەریەک لەم پارچانە لەئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن، ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان و وتیشی، لەو شوێنانە دوربکەونەوە کە کۆبونەوەی ئاو یاخود لافاوی تیادا دروست دەبێت.