شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی ماوەی 10 ڕۆژ كات بۆ تەواوكردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك دانرا، ئێستا تەنیا پێنج ڕۆژ كات ماوە كەدەتوانن بەبێ بەرامبەر فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتی بارزانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، داوامان کرد جارێکی دیکە ئەپڵیکەیشنی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا بکرێتەوە تاوەکو 20-11-2025، بەڵام دوای ئەو وادەیە هاوڵاتییان ناتوانن بەشێوەی خۆڕایی سودمەندبن لەپڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
دەشڵێت، لەدوای ئەو بەروارەوە قۆناغی دوەمی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەستپێدەکات، ئەویش زیادکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسولەیە لەنێوان پارێزگاکاندا.
ئەوەش ئاشكرادەكات، كەنزیکەی 700 هەزار کەس لەقۆناغی یەكەمدا خۆیان تۆمار نەكردوەو بەشەخۆراكیان ڕاگیراوە، ئێستا دوای ئەو وادەیە دەکرێت فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی بارزگانی عێراق بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی ڕاگەیاندو ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتی بۆ هاوڵاتییان دروست کرد تاوەکو بتوانن لەو ڕێگەیەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.