لەهەڵەبجە كارەبای نیشتیمانی گرفتی بۆ دروست دەبێت...مۆلیدەكان دادەنرێنەوە

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم خاوەن موەلیدەكانی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە لەكاتی بڕانی كارەبای نیشتمانی، كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن و لەئەگەری پابەندنەبون، توشی سزای یاسایی دەبنەوە.


لەئاگادارییەكدا كە لیژنە مۆلیدە ئەهلییەكان بڵاویكردوەتەوە، لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی پارێزگاكەی كردوەتەوە كە بەهۆی كێشە لەفیدەرەكانی كارەبای ناوشارو هاتنی شەپۆلی سەرماوە، دەبێت لەكاتی بڕانی كارەبادا دەستبەجێ كارەبا هەڵبكەن. 

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە، هۆشدارییشی بەخاوەن موەلیدە ئەهلییەكان داوە لەئەگەری پابەندنەبون بەپێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان، توشی سزای یاسایی دەبن.