شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراده‌كرێت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، ژماره‌یه‌ك كاندیدى ده‌رچوو لهبازنهكانى هه‌رێمى كوردستان توشى شۆك ده‌بن.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، كۆمسیۆن كاری بەراوردكردنی ئەنجامەكانی تەواوكردوەو ئه‌مشه‌و دوشەممە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنیش، دەرگای سكاڵا دەكرێتەوەو سكاڵاكانیش لەلایەن دەستەی دادوەری كۆمسیۆن سەیر دەكرێت.
وتەبێژی كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشدا، دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، كۆمسیۆن ئەنجامەكان پەسند دەكات‌و بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دەنێرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش پەسندی بكەن‌و كۆتایی بەپڕۆسەی هەڵبژاردن بێت.
شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، ڕاگه‌یاندنى كۆتایی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ژماره‌یه‌ك كاندیدى ده‌رچوو لهبازنهكانى هه‌رێم توشى شۆك ده‌كات، به‌وه‌ى به‌شێكیان كۆتاى ژن كورسیه‌كانیان دهباتو به‌شێكى دیكه‌شیان خه‌ڵكانى دیكه چوه‌ته شوێنیان.
