شارپرێس:
شێخ حەسینا سەرۆک وەزیرانی پێشوی هەڵاتوى بەنگلادیش له‌لایه‌ن دادگای باڵای به‌نگلادیش بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ردانی سامانی وڵات بۆ ده‌رچوو.
لای خۆیه‌وه دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه، شێخ حه‌سینا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵاتوو، بڕیاری تاوانبارکردن‌و سزای لەسێدارەدانی بەلایەنگریی دادگا‌و پاڵنەری سیاسی ناوبرد.
حەسینا تەمەن 78 ساڵ، سەرپێچی لەفەرمانەکانی دادگا کردوه کە لە هیندستانەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەی دادگاییکردنەکەی بێت، بۆیه دادگا فه‌رمانی غیابی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
شێخ حەسینا لەبەیاننامەیەکدا کە لەحەشارگەی هیندستانەوە دەرچوە ڕایگه‌یاند، "ئەو بڕیارانەی لەدژی من ڕاگەیەندراون، لەلایەن دادگایەکی ساختەکارییەوە دراوە کە لەلایەن حکومەتێکی هەڵنەبژێردراوەوە دامەزراوەو سەرۆکایەتی دەکرێت‌و هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی‌و دیموکراسی نییە".
ڕەخنەگران، شێخ حه‌سینایان تۆمەتبارکرد بەزیندانیکردنی ڕکابەرە سیاسییەکانی‌و جێبەجێکردنی یاسا توندەکانی دژی ڕۆژنامەگەری ئازاد‌و پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەنێویاندا کوشتنی چالاکانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌نگلادیش، بڕیاری دادگاییکردنەکەی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌زارو 400 کەسە بوو کە لەنێوان مانگەکانی تەمموزو ئابی 2024دا کوژراون، به‌گوێره‌ى ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکان.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، حەسینا پارێزەرێکی دیاریکراوی دەوڵەتی بۆ دادگاییکردنەکە دەستنیشانکردوه، بەڵام ڕەتیکردەوە دان بەدەسەڵاتی دادگادا بنێت‌و وتی، "دادگاكه هیچ شه‌رعییه‌تی یاسایی نییه".
حەسینا لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "حوکمی تاوانبارکردن به‌له‌سێداره‌دانی من، بڕیارێکی پێشوەختە بوە، من ئامادەم لەدەرەوەی وڵاتەکەی خۆم بەشداریی دادگاییکردنێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌م".
