شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆی لەماوەی ساڵی 2018 تاساڵی 2025 بڵاوكردەوەو زهنگى مهترسیى لێدا، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئهگهرچى ژمارەی ڕوداوەكان ساڵانە كەمبونەتەوە، بهڵام ژمارەی قوربانییەكان زیادیانكردوە".
بەگوێرەی ئامارەكان، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ڕوداوەكان كەمبونەتەوە، بەڵام ژمارەی قوربانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ ساڵ لەدوای ساڵ لەزیادبوندایە.
هاوكات، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ساڵانە زیاتر لەچوار هەزار ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 20 ساڵی ڕابردودا لەکوردستان ئۆتۆمبێل یەکێک بوە لەهەڕەشە جدییەکان لەسەر ژیانی مرۆڤ و سامانەکەی.
پارێزگای هەولێر:
- 2018: 1332 ڕوداو، 265 مردوو، 1389 بریندار.
- 2019: 1465 ڕوداو، 209 مردوو، 1291 بریندار.
- 2020: 748 ڕوداو، 118 مردوو، 716 بریندار.
- 2021: 994 ڕوداو، 179 مردوو، 1008 بریندار.
- 2022: 811 ڕوداو، 110 مردوو، 865 بریندار.
- 2023: 890 ڕوداو، 87 مردوو، 842 بریندار.
- 2024: 709 ڕوداو، 98 مردوو، 726 بریندار.
- هەشت مانگی یەکەمی 2025: 346 ڕوداو، 53 مردوو، 327 بریندار.
پارێزگای دهۆک:
- 2018: 1091 ڕوداو، 117 مردوو، 1115 بریندار.
- 2019: 1002 ڕوداو، 98 مردوو، 1102 بریندار.
- 2020: 646 ڕوداو، 58 مردوو، 636 بریندار.
- 2021: 1004 ڕووداو، 103 مردوو، 1175 بریندار.
- 2022: 687 ڕوداو، 73 مردوو، 901 بریندار.
- 2023: 622 ڕوداو، 65 مردوو، 839 بریندار.
- 2024: 581 ڕوداو، 67 مردوو، 751 بریندار.
- هەشت مانگی یەکەمی 2025: 457 ڕوداو، 56 مردوو، 451 بریندار.
پارێزگای سلێمانی
- 2018: 1158 ڕوداو، 185 مردوو، 1543 بریندار.
- 2019: 1200 ڕوداو، 186 مردوو، 3291 بریندار.
- 2020: 871 ڕوداو، 171 مردوو، 2695 بریندار.
- 2021: 1240 ڕوداو، 231 مردوو، 3752 بریندار.
- 2022: 1065 ڕوداو، 174 مردوو، 3835 بریندار.
- 2023: 1037 ڕوداو، 153 مردوو، 3887 بریندار.
- 2024: 1012 ڕووداو، 155 مردوو، 3582 بریندار.
- هەشت مانگی یەکەمی 2025: 678 ڕوداو، 126 مردوو، 2600 بریندار.
هاوكات، لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەم داتایانە هاوکاتن لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەشارەکانی هەرێم کە ساڵ بەساڵ لەبەرزبونەوەدایەو وەک یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی قەرەباڵغی و ڕوداوەکانی هاتوچۆ سەیر دەکرێت.
