شارپرێس:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشكرایدهكات، بەهۆی دروستبونی کێشەیەکی تەکنیکی، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت.
لهڕاگهیهنراوێكدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگهیاندوه، "بەهۆی دروستبونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاوڵاتییانو گەشتیارانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت".
لەو ڕاگەیەنراوهدا هاتوه، "هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لەدیوی سنوری هەرێم زێت هیچ کێشەی نییە، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "هاوڵاتیان لەکردنەوەی دەروازەکە ئاگاداردەکەینەوە، بهڵام لهئێستادا داخراوهو هیچ هاتوچۆیهكى لێوه ناكرێت".