فایه‌ق زێدان: دەستور بنەمای بەڕێوەبردن‌و کلیلی سەرەکیی چارەسه‌رکردنی کێشەکانە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3090 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵاى دادوەریی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "دەستور بنەمای بەڕێوەبردن‌و کلیلی سەرەکیی چارەسه‌رکردنی کێشەکانە".


لەوتارێکدا لەکۆڕبەندی مێپس 2025 له‌شارى دهۆك، فایه‌ق زێدان ڕایگه‌یاند، "عێراق دەتوانێت ڕۆڵی یاریزانێکی سەرەکی لەسیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت".

ئه‌وه‌شى وت، "دەستور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات‌و کلیلی سەرەکیی چارەسه‌رکردنی کێشەکانە".

فایەق زێدان جه‌ختیكرده‌وه‌، "بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات‌و چەسپاندن یاسا، دەبێت ڕێگریی لەدەستوەردانە دەرکییەکان بکرێت، ڕادەستکردنی دەسەڵات لەچوارچێوەی دەستورو ڕێزگرتنی یاسادا بێت، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەسەر ململانێ ئایدۆلۆجییەکاندا زاڵبکرێن‌و متمانەی نێوان حکومەت‌و هاوڵاتی پتەو بکرێت".

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵاى دادوەریی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "چاکسازیی ئیداریی‌و بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوریی‌و وزەو چەسپاندنی کۆڵەکەکانی سەقامگیریی، دەبنە مایەی بەهێزبونی عێراق، دادگای عێراق سەلماندویەتی کە توانای بەرەنگاربونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیەو دەتوانێت لەچوارچێوەی دەستوردا، بێلایەنانە وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی دەوڵەت، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات".