شارپرێس:
میدیای ناوخۆیی سوریا ئاشکرایكرد، ئیسرائیل گوندەکانی دەوروبەری دیمەشقی تۆپباران کردو دەڵێت، بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
میدیاكانی سوریا بڵاویکردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل شارۆچکەی بەیت جینی دەوروبەری دیمەشق تۆپباران کردوە، بەهۆی تۆپبارانەکەوە 13 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداروون.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە، هێزەکانیان لەشارۆچکەی بەیت جین شوێنی کەسانی داواکراو کەوتون، بەهۆیەوە شەش سەربازیان بریندار بون.
هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی سوریا، سەرکۆنەی هێرشەکەی کردو ڕایگەیاند، ئەم کردەوانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.