شارپرێس:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات کە
لەگەڵ لایەنە پەیوەندییەکان لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا کارەبای نیشتیمانی
بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" سوپاسی سەرجەم
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا
".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاوڵاتییانی
هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و هەمولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتی کارەبا، شانبەشانی
هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان
چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزوترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە
نێو سەرجەم ماڵ، و فرۆشتگا و کارگەکان ".
وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد،" گەورەترین
ئامانجمان سەلامەتی و ئاسودەیی هاوڵاتیانی خۆمانە، لە حاڵەتی هەبونی هەر پێشهاتێکی
نوێش، بەزوترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە ".