لەم ناوچەیەی هەرێم خاوەن مۆلیدەکان کارەبایان بە هاوڵاتییان دایەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەردی حەسەن - شارپرێس:
قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای رانیە لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکانی قەزاکە گەیشتنە ڕێککەوتن و تا چارەسەرکردنی گرفتی کارەبای نیشتیمانی، کارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتییان دەدرێت.


بەگوێرەی بەدواداچونەکانی پەیامنێری شارپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە سەرپەرشیتاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامی قەزای ڕانیە لەگەڵ نوێنەری خاوەن مۆلیدەکان کۆبونەوە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی لەمشەوەوە کارپێکردنی مۆلێدەکان دەستپێبکاتەوە تا کێشەی کارەبای نیشتمانی چارەسەر دەکرێت.

شارپرێس زانیویەتی، هاوشێوەی ڕابردوو گاز بەخاوەن مۆلیدەکان دەدرێت، بە گوێرەی کاتی پێدانی مۆلیدەکانیش پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە ئێستادا تەنها سەنتەری شاری ڕانیە بەشێكە لە پڕۆژەی ڕوناكی، کە ماوەی دوو رۆژە بەهۆی هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر هاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی تێیدا بڕاوە