دوو کەشتی نەوتهەڵگر لەسنورە ئاوییەکانی تورکیا تەقێنرانەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

لەبەیانی ئەمڕۆوە دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەش و لەنزیک کەناراوەکانی تورکیا تەقێنرانەوە، کە ئاڵای غامبیایان لەسەر بوە.


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە دوری 83 کیلۆمەتر لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا و لە گەروی بۆسفۆر کەشتی نەوتهەڵگری کایرۆس تەقییەوە کە ئاڵای غامبیای لەسەرە بوە، کە پێدەچێت بەهۆی بۆمبێکەوە تەقیبێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ستاف و سەرنشینانی ئەو کەشتییە لە 25 کەس پێکهاتون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەوهەڵدان بۆ رزگارکردنیان.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگر بەناوی "فیرات" هەر لە گەروی بۆسفۆر هێرشیکرایەسەر و ئاگر لەکەشتییەکە بەرزبوەتەوە.