حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی سبەینێ ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

09/12/2025‌ 7805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەینێ دەوام لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگیرێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە سبەی چوارشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بکرێتە پشوی فەرمی. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێوارەی دوێنێ دوشەممەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە و تاکو ئێستا بەردەوامە، بەهۆیەوە لەقەزای چەمەمچاڵ و ناحیەی قەرەهەنجیر لافاو رویدا لەئەنجامدا تاکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە.