شارپرێس ـ هه‌ردى حه‌سه‌ن:
هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆره‌وه، هاتوچۆ له‌سنورى مه‌رزى كێلێ ڕاگیراوه، ده‌شڵێت، "له‌ئێستادا به‌ته‌واوى مه‌رزه‌كه داخراوه".
عەلی عەبدوڵڵا وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "لەئێستادا هاتوچۆکردن لەمەزری کێلێ بەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕاگیراوە بۆ گواستنەوەی بار‌و گەشتیاریی".
وته‌بێژى هاتوچۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "لەسنوری پشدەر ـ هەرێمی کوردستان ڕێگەئاساییە، بەڵام لەدیوی ڕۆژهەڵاتى كوردستانه‌وه بەفرێکی زۆر باریوەو تیمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی پاکردنەوەی ڕێگاکەن".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، تا ئه‌وكاته‌ى ڕێگه‌كه له‌دیوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ته‌واوى پاكده‌كرێته‌وه، مه‌رزه‌كه داخراوه‌و هاتوچۆ ڕاگیراوه.