شارپرێس:
عەمر بەیز بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن سەر بەئیمارات ڕایگەیاند، ئەنجومەنەکە لە هەموو پارێزگاکانی باشووری یەمەن، بە شاری عەدەنیشەوە ئامادەیە.
عەمر بەیز ئاماژەی بەوەکرد، ئەندامانی حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی یەمەن عەدەنیان بەجێهێشتووە، هەروەها ئەنجومەنەکە داوای لێنەکردوون بچنە دەرەوە، خۆیان ڕۆیشتون.
لەڕۆژهەڵاتی یەمەنیش هێزەکە لەپێشڕەوی بەردەوامەو تادێت ناوچەی زیاتر کۆنترۆڵ دەکات.
حەزرەمەوت کە گەورەترین پارێزگای وڵاتەکەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی و هێزەکانی باشوور دەستیان بەسەردا گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ناوچانەی هێزەکانی سەر بەئیمارات کۆنترۆڵی کردون لەلایەن گرووپه ئیسلامییەکانەوە بەکارهێندراون بۆ گواستنەوەی چەک بۆ حوسییەکان، ئەوەی ڕوویدا، مامەڵەیەکی ڕیشەیی بوو لەگەڵ ناهاوسەنگییە ئەمنی و سەربازییەکان.
سەرچاوەکانی نزیک لەئیمارات دەڵێن، گروپەکانی پەیوەست بە ئەفغانییە عەرەبەکان و ئیسلامییەکان کۆنترۆڵی ئەو ناوچە بەرفراوانانەیان کردبوو پێشتر، ببوونەتە ناوچەی بە قاچاخبردنی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بۆ حوسییەکان.