شارپرێس:
سڕی ساکیک پەرلەمانتاری ئاگری دەم پارتی بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند : پەکەکە دەقاودەق پابەندی بڕیارەکانی ئۆجەلان بووە.
لەمیانەی کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی بودجەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ، وەزارەتی دەرەوە ، دادگای دەستوری، سڕی ساکیک پەرلەمانتاری دەم پارتی قسەیکرد و ئاماژەی بە قەدەغەکردنی زمانی کوردی و سیاسەتی سوپای تورکیا دا و سەرنجی خستەسەر لێدوانەکانی هاکان فیدان و هەڵوێستەکانی لەدژی پڕۆسەی ئاشتی، وتی : ئێوە هەموو ڕۆژێک دەڕۆن بۆ شام ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شوێنەی کە پێویستە بۆی بڕۆن ڕۆژئاوای کوردستانە ، بڕۆ بۆ ئەوێ و ئاشتی دروست بکە .
ساکیک وتیشی، من لە هەستیارییەکانتان تێدەگەم بەڵام چی ڕوویدا کەوا پاشەکشەتان لە تێبینییە گرنگەکانتان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و پرسی کورد کرد .
لە کۆتایی قسەکانی دا ساکیک ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کۆمیسیۆن هەنگاوەکانی خێراتر بکات .