شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئاشكرایكرد، لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان‌و خوێندکاران‌و لەسەر داوا‌و داخوازیی کەسوکاری خوێندکاران، بڕیاریانداوه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ده‌وام ڕابگیرێت.
نەژاد عه‌بدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان‌و خوێندکاران‌و لەسەر داوا‌و داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، به‌گوێره‌ى ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی‌و ناحکومی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت".
بڕیاره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌كاتێكدایه، له‌هه‌ریه‌ك له‌په‌روه‌رده‌كانى (گه‌رمیان، شاره‌زور، هه‌ڵه‌بجه، چه‌مچه‌ماڵ‌و شارباژێر) كراوه‌ته پشوى فه‌رمیى به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى دروستبونى لافاو.
كه‌شناسى هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مشه‌و تا سبه‌ینێ نیوه‌ڕۆ بارانى به‌لێزمه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌بارێت‌و جارێكى دیكه ئه‌گه‌رى دروستبونه‌وه‌ى لافاوى به‌هێز هه‌یه".
