سنوری دیمەشق بۆردومان کرا

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە سێ کاتیوشا کە سەرچاوەیان نادیارە، دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مززەیان لە دیمەشق کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاندووە، "سێ کاتیوشا کە سەرچاوەیان نادیارە، دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مززەیان لە دیمەشق کردە ئامانج بەڵام هیچ بریندارێک و زیانێکی ماددییان نەبووە."

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی کاتیوشاکان دەست پێکردووە.

شایەتحاڵان لە دیمەشق ڕایانگەیاندووە، لە کاتی ڕووداوەکەدا گوێیان لە تەقینەوەکان بووە کە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی کاتیوشاکانەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مززە لە ڕۆژئاوای دیمەشق بووە.

بەپەلە