شارپرێس:
قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ورده‌كاریى زیانى لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى قه‌زاكه‌ى ڕاگه‌یاندو ئاشكرایكرد، "به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه 14 كه‌س بونه قوربانیى"، ده‌شڵێت، "500 ماڵیش لافاو ڕ‌وى تێكردون‌و زیانیان به‌ركه‌وتوه".
ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "به‌داخه‌وه به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌مچه‌ماڵه‌وه 12 كه‌س بریندار‌و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشى، "سبه‌ینێ ده‌ستده‌كرێت به‌پاكردنه‌وه‌ى شارى چه‌مچه‌ماڵ، به‌و هۆیه‌وه له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى شاره‌كه پشوى فه‌رمیه".
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانیش قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، "قوباد تاڵه‌بانى بڕیاریداوه به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوان‌و ئێمه‌ش له‌سبه‌ینێوه ده‌ستده‌كه‌ین به‌ئامارى زیانه‌كانى به‌وردى".
ئه‌وه‌شى وت، "ئه‌وه تائێستا زانیومانه، 500 ماڵ زیانى به‌ركه‌وتوه ئه‌مه جگه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پاسپۆرت‌و قائیمقامیه‌ت‌و په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌كى زۆرى دوكان‌و بازاڕه‌كان".