شارپرێس:
چهند سهرچاوهیهك ئاشكرایانكردبوو، پێش کۆتاییهاتنى ئەمساڵ، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەهەنگاوێکی چاوەڕوانکراودا سەردانی تورکیا دهکاتو لەکۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێدهکرێت، لهوبارهیهوه سهرچاوهیهك لهسەرۆکایهتى توركیاوه زانیاریى گرنگ ئاشكرادهكاتو ڕونكردنهوه دهدات.
سهرچاوهكان باسیان لهوهكردوه، ئەو جموجوڵە دیپلۆماسییە نهێنییە کە ئێستا گفتوگۆ لەسەر وردەکارییو میکانیزمەکانی لەنێوان ئیدارەی خۆسەرو فەرماندەیی هەسەدەدا دەکرێت، ئامانجی سەرەکی ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنكەرەیە.
ئهوهش هاتوه، سەردانەکە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی فۆرمێکی هاوبەش کە تێیدا تورکیا دەستبەرداری دژایەتیکردنی قەوارەی ڕۆژئاوا ببێت،لە بەرامبەردا ڕۆژئاوای کوردستان وەک ئیدارەیەکی خۆسەر لەچوارچێوەی سوریایەکی دیموکراتدا بەردەوامی بەژیانی سیاسی خۆی بدات بێئەوەی مەترسی بێت بۆ سەر سنورەکانی تورکیا.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، سیناریۆی سەردانەکە تەنها لەکۆشکی کۆماریی تورکیا ناوەستێت، بەڵکو ئەگەری هەیە ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، ڕوو لەدورگەی ئیمراڵی بکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانو ئامانجیش لەوبەشەی سەردانەکە، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی پێشنیازو نەخشەڕێگهی چارەسەرییە بۆ پرسی کورد لەسوریا کە دەکرێت ببێتە کلیلی کردنەوەی گرێکوێرەی سیاسی نێوان هەردولا.
لهوبارهیهوه سەرۆکایەتیی كۆمارى تورکیا هاتوهته دهنگو ڕایدهگهیهنێت، "ئەو زانیارییانه ڕهتدهكهینهوه گوایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاو مەزڵوم عەبدی فهرماندهى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوە".
بورھانەدین دوران سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی، لەپلاتفۆرمی ئێکس نوسیویهتى، "بەرنامەو کارنامەی سیاسیی ئەردۆغان ھیچ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی تێدانییە."
بهوتهى دوران، ئەو بانگەشانە لەگەڵ ستراتیژییەتە ئەمنییەکانی ئێستای تورکیا یەکناگرنەوەو وتی:"بانگەشەکانی کۆبونەوەکە بەتەواوی دورن لەڕاستیهوه."
دوران ئاماژەی بەوەدا، بڵاوبونەوەی ئەم بانگەشە درۆینانە مەبەست لێی "چەواشەکردنی ڕای گشتییو کاریگەری دانانە لەسەر سیاسەتە ئەمنییەکانی تورکیا."
ئەو ڕونکردنەوەیە دوای ئەوەهات کە عادل بەکوان، بەڕێوەبەری سەنتەری ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستو باکوری ئەفریقا، بانگەشەی ئەوەیکردبوو کە ئۆردۆغانو عەبدی ڕێککەوتون لەسەر کۆبونەوەو پلاندانان بۆ ئەوەی دواتر کۆبونەوەیەکیش لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامبدرێت.
