شارپرێس:
سودانى له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه فه‌رمانێك به‌وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "پارەی فریاگوزاری تەرخانبكه‌ن بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەهەرێمی کوردستان".
ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران‌و کارەساتەکانی لەوەزارەتی ناوخۆ‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی‌و پاڵپشتی بۆ هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "سودانى وەزارەتی داراییشى ڕاسپاردوه پارەی فریاگوزاریی تەرخانبکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاریی پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەهەرێمی کوردستان، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بوە هۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز".