كەشناسیی هەرێم زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌م شه‌پۆلى بارانبارینه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمڕۆ كاریگەرییه‌كه‌ى كۆتایی دێت".


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، "كەشی ئەمڕۆی ناوچەكەمان بەگشتیی ئاسمان هەورو هەندێكات نیمچە هەور دەبێت، كاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ڕوی لەناوچەكەمان كردبوو بەرەو كۆتایی دەچێت".

ده‌شڵێت، "بەڵام ناجێگیریی كەشوهه‌وا هەندێكجار چالاك دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان‌و بەشێك لەسنوری پارێزگای هەولێرو ئەگەری كەمێك باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێرو بەشێك لەسنوری پارێزگای دهۆك لەكاتی جیا جیا دەبێت".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر سنوری پارێزگاكانى سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان لەكاتەكانی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆتایی دێت، ئەوەشی دەمێنێتەوە ئەگەری نمەبارانە لەسەر ناوچەی جیا جیا.

سەبارەت بەكەشی سبەینێ پێنجشەممە، كه‌شناسى نوسیویه‌تى، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت‌و لەناوچە شاخاوییەكان هەندێكات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوو ئەگەری نمە باران لەهەندێ كاتدا هەیە، بەگشتیی كەشەكە تاڕادەیەك جێگیرە جگە لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان‌و هەندێ كاتیش نمە بارانی دەبێت‌و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".