شارپرێس:
دوای چەند کاتژمێرێک لەونبونی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ
لەگوندێکی پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، کەمێک لەمەوبەر لە
گوندی فەرقانی سەر بە ناحیەی لەیلان لەکەرکوک، تەرمى منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان
بەناوی بەیار عیسا دۆزرایەوە، کە لە لافاوەکەى ئەمڕۆى سنورەکە بێسەروشوێن بوو.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەو منداڵە لەدوای چونی بۆ
قوتابخانە هیچ سۆراخێکی نەما و دواتر دەرکەوت بەهۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستداوە و
لەئێستادا تەرمەکەی بەرەو نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک بەڕێدەکرێت.