شارپرێس:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارێکی مەترسیداری
لەبارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت، تەنیا لە
ماوەی 2025دا سزای سێدارەی هەزارو 858 بەندکراو جێبەجێ کراوە، دەشڵێت،
بەراورد بە ساڵی پێشوتر، ژمارەکە 100٪ی زیادیکردوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەڕاپۆرتێکی
ساڵانەیدا ئاشکرایکردوە، لە ساڵی 2024دا لە ئێران 909 کەس لەسێدارە درابون، ئەم ژمارەیە لە 2025 بۆ هەزار
و 858 کەس بەرزبوەتەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لە نێو لەسێدارەدراوەکاندا،
55 ژن و لانیکەم یەک منداڵ هەبون، هەروەها حکومەتی ئێران سزای سێدارەی 11 کەسی لە
شوێنە گشتییەکاندا جێبەجێکردوە و 81 بەندکراویش بە شێوەی نهێنی و بێ ئەوەی مافی
دواهەمین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبێت، لەسێدارە دراون.