شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو پێشبینیانهى ئاشكراكرابون، شهوى
ڕابردوو لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفرباریوهو لەسلێمانیش بارانبارین ههبوو،
باس لهوهشدهكرێت، شەپۆلێکی نوێی باران ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکاتو كۆتایی بهشهخته
دههێنێت.
بهگوێرهى ئهو پێشبینیانهى بڵاوكراونهتهوه،
ئهمڕۆ پێنجشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک جێگیر دەبێت، سبهینێ هەینی
ئەگەری هەیە لەناوچە شاخاوییەکان بەفرو باران ببارێتو شەپۆلێکی نوێی بارانبارینیش
ڕوو لەهەرێمی کوردستان بكات، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوەو لەناوشارەکان کۆتایی
بەبەستەڵەکو شەختەبەند دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم شەپۆلی دەریای سپی لەساڵی نوێداو
دەبێتە هۆی بارانبارینى پچڕ پچڕ لەناوچە جیاوازەکاندا.
لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئاماژه
بهوهكراوه، لەچەندین شار مەترێک بۆ مەترو نیوێک بەفر باریوەو لەشارەکان بەگشتیی
شهوى ڕابردوو بەفرێکی زۆر باریوه، لەباکوری کوردستانیش بەهۆی زۆری بەفربارین،
ئاستەگی هاتوچۆ دروستبوەو چهندین گوندو شارۆچكهش ڕێگهى هاتوچۆى نهماوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە،
ئهمڕۆ یهكهم ڕۆژى ساڵی نوێ، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێتو کاریگەریی شەپۆلی
بەفربارین بەردەوامدەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی
زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنوری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆرانو ڕاپەرینو چیای سەفین لەپارێزگای
هەولێر لەناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت.
