شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى ڕێگریی له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک".
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌ڵێت، "هیوادارو خوازیارین لەماوەیەکی نزیکدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت، کە بەداخەوە، بەمەبەست ڕێگریی لەپێکهێنانی کراوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە چیتر بەرژەوەندی باڵای کوردستان، نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک".
سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراقیش مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاندوه، "ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لەئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەماو لەبەرچاوگرتنی پره‌نسیپەکانی هاوبەشیی‌و هاوسەنگیی‌و سازان پێکبهێنرێت".
ئه‌م په‌یامانه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، له‌میانى پیرۆزباییه‌كى ساڵى نوێى 2026دا هاتوه.