ئەردۆغان: پاشەکشە لەپرۆسەی چارەسەری ناکەین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ساڵی نوێ  لەپەیامێکدا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری ڕایگەیاند، "ئەو قۆناغە کە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە کارەساتێکی ٤٠ ساڵە، بە قوربانی سیاسەتێکی کورتمەودای ڕۆژانەی ناکەین".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، کۆمیسیۆنی ئاشتی ڕاپۆڕتی خۆی تەواو کرد کە ئەوە خێرایی دەبخەشێت بە پڕۆسەکە. ئاواتەخوازین لە کۆتایی ئەرکەکانی بە ڕووحی کۆدەنگی بجووڵێتەوە".

 ئەردۆغان دەشڵێت: "لە هەر ئەرکێک (لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆردا) کە پێویست بکات سڵ ناکەینەوە هەتا ئەو کاتەی کە دڵنیا بین پڕۆسەکە بە بێ هیچ بەربەستێک دەگات بە ئامانجی خۆی".