شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق دەنگۆی ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین
بۆ وەزیری دارایی لەپای زیادکردنی موچەی خانەنشینییەکەی بۆ 90 ملیۆن دینار
رەتدەکاتەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،"
دەنگۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە و باس لەوەدەکرێت کە لەتیف رەشید سەرۆک
کۆمار سوپاسی وەزارەتی دارایی کردوە لەپای زیادکردنی موچەی خانەنشینییەکەی بۆ 90 ملیۆن دیناری مانگانە، لێرەوە بەهەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیە رەتدەکەینەوە
".
ئەوەشیخستەڕوو، بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لەچوارچێوەی
هەڵمەتی شێواندن و ناوزڕاندنە کە لایەنی ترسنۆک و گەندەڵ لەپشتییەوەن و ئامانجیان
بێڕێزیکردنەسەر بە سەرۆک کۆمار و دامەزراوەکانی دەوڵەتی و تێکدانی رای گشتی لەڕێی
بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست.