شارپرێس:
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی داوای قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی گەلی کورد دەکات‌و دەڵێت:"تاوانی ئەنفال یەکێکبوو لەقێزەوەنترین کوشتارو وێرانکاریی".
عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی 37 ساڵه‌ى یادى ئەنفالی گەلی کورد لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس، بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"تاوانی ئەنفال لەیادی 37مین ساڵەی پڕ ئازاریدا، یەکێکبوو لەقێزەوەنترین کوشتارو وێرانکاریی تاڵ کە گەلی عێراق بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ڕوبەڕوی بوەوە".
ده‌شڵێت:"گەلی کوردی ئێمە، لەژێر دڕەندەکەییدا توشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوسانەوە، ئاوارەبون، گۆڕی بەکۆمەڵ‌و دەستبەسەرداگرتنی موڵک‌و ماڵ‌و وێرانکردنی زەویی بەرفراوان، باخ‌و کێڵگەکان بوەوە".
حه‌كیم ئه‌وه‌شى باسكردوه، "وێڕای ڕێزگرتن لەقوربانیانی ئەنفالی گەلی کورد، داواش لەهاوبەشە سیاسییەکانمان ده‌كه‌م ڕێز لەقوربانییانی ڕابردوو بگرن، یادی ستەمکارییان بکەنەوەو لەڕوی مادی‌و مەعنەوییەوە، قەرەبوی کەسوکاریان بکەنەوە".
شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفال به‌هەشت قۆناغی جیاواز کراو له‌ساڵی 1986 ده‌ستیپێكردو تاساڵی 1989 به‌رده‌وامبوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن بێسه‌روشوێن كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه به‌عه‌لی كیمیایی ناسرابوو ئه‌مینداری نهێنیی نوسینگه‌ی باكوری حزبی به‌عس‌و ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری له‌ناوچوی ئه‌وكاتەی عێراق بوو، سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالی ده‌كرد، له‌كاتێكدا سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پرۆسه‌كه بوو.
شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌ك‌و پێنجی كه‌ركوك‌و هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له‌گاردی كۆماری‌و جه‌یشی شه‌عبی‌و به‌شێك له‌فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگریی نیشتمانییه‌وه کران.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له24ی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 سزای له‌سێداره‌دان‌و زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 5 له‌تاوانبارانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سه‌پاند، ئه‌وانیش، هه‌ریه‌ك له‌تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال‌و سوڵتان هاشم تائی وه‌زیری به‌رگریی‌و حوسێن ڕه‌شید تكریتی جێگری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراق بون.
سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له‌تاوانباران سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی‌و فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری به‌شدار له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفال سەپێندرا.
