مارکۆ ڕۆبیۆ: بە بەرنامەی مەدەنی ئەتۆمیی ئێران ڕازین

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتن ئامادەیە بە هێشتنەوەی بەرنامەی مەدەنیی ئەتۆمیی ئێران، بەڵام بەو مەرجەی تاران تەواوی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نێوخۆی وڵاتەکە رابگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانیان تایبەت بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی ئێران.
 
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دوایین هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، رایگەیاند، دەبێت ئێران ماددەکانی یۆرانیۆم هاوردە بکات، ئەگەر بخوازێت، پەرە بە بەرنامەی مەدەنیی ئەتۆمی بدات.
 
هەروەها روبیۆ دەڵێت، "ئەگەر ئێران دەیەوێت بەردەوامی بە بەرنامەی مەدەنیی ئەتۆمی بدات، وەکو چەندین وڵاتی دیکەی جیهان کە خاوەنی بەرنامەی مەدەنین، ئەوا دەبێت کەلوپەل و ماددەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هاوردە بکەن، نابێت خۆیان بە کەلوپەلی نێوخۆ بیپیتێنن."

بەپەلە